Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی لیستێکی هاوبەشیان بۆ هەڵبژاردنەکان پێکهێنا

2018-01-11 17:57:41



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، لیستێكی هاوبەشیان بەناوی "نیشتیمان بۆ هەڵبژاردنەكان" بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ناوچە دابڕێندراوەکان پێكهێنا.

 

ئەمڕۆ، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، بۆ دروستكردنی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەكان لەناوچە جێناكۆكەكان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا بە دروستکردنی لیستێکی هاوبەش بەناوی "نیشتیمان بۆ هەڵبژاردنەكان".

 

ڕێبوار کەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، بە ماڵپەڕ-ی خەندان-ی زمانحاڵی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، کە لیستەكە تەنها لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەکاندا دەبێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin