Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەرکوکەوە پەیامێکی توند ئاڕاستەی عەبادی دەکرێت

2018-01-11 15:24:44



ڕۆژنیوز – ڕێباز سەباح

 

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد پەیامێک ئاڕاستەی عەبادی دەکەن و ڕایدەگەیەنن: "له‌ سنووری کەرکوک، کردەی ته‌عریب لەلایەن ئەو بەعسیانەی لە رابردوو بوونە مایەی نەگبەتیی بۆ ئەم وڵاتە بەڕێودەچێت، بۆیە وا دێتە بەرچاومان، کە جارێکی دیکە بەعس هاتبێتەوە سەر دەسەڵات".

 

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌ شارى که‌رکوک کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسى هاوبەش بۆ پەرلەمانتارانی عێراق ڕێبوار ته‌ها و محەمەد عوسمان لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕێکخرا.

 

سه‌ره‌تا، محەمەد عوسمان، وتى:"لێره‌وه‌ نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ین وزۆر به‌ ڕاشکاویى پێى ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ له‌ ناوچه‌کانى سه‌رگه‌ران و دوبز و داقوق و له‌یلان و له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌کانى تر شارى که‌رکوک، کردەی ته‌عریب لەلایەن ئەو بەعسیانەی لە رابردوو بوونە مایەی نەگبەتیی بۆ ئەم وڵاتە بەڕێودەچێت، بۆیە وا دێتە بەرچاومان، کە جارێکی دیکە بەعس هاتبێتەوە سەر دەسەڵات".

 

محەمەد عوسمان

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره،‌ وتیشى:"دابه‌شکردنى زه‌وی و زار له‌ که‌رکوک و قه‌زاو ناحیه‌کانى دور له‌ یاسا دور له‌ ئاگه‌دارى ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ش واى کردووه‌ ژیان و په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ ناوچه‌که‌ تێکبدات,

 

محەمەد عوسمان، وتیشى:"لادانى به‌رپرسه‌ کورده‌کان له‌ داموده‌زگاکاندا وه‌ک قائیمقامیه‌ت و به‌رێوبه‌ره‌ گشتیه‌کان و له‌ سه‌رۆک بەشسەکان بووه‌ به‌ دیارده‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و هه‌موو بنه‌مایاسایه‌کانه‌".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، زیاتر تیشکی خستەسەر دۆخی ناو شاری کەرکوک  وتی:"لێره‌و له‌وێ ده‌بینین به‌بێ فه‌رمانى دادگا خه‌ڵک ده‌ستگیر ده‌کرێت، خه‌ڵک ڕفێندراوه‌ وه‌ تا ئه‌م کاته‌ش بێسەر و شوێنه‌، ئەمانە بووەتەهۆی ئەوەی یەکڕیزیی ن یشتیمانیی تێکبچێت و دوورنییە شەڕی پێکهاتەکان دروست ببێت".

 

محەمەد عوسمان، لە کۆتاییدا داوای لە عەبادی کرد، کە  پابه‌ندى ده‌ستور و ماده‌ ده‌ستوریه‌کان بێت به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه دابڕێندراوەکان و وتی:"ئه‌م ناوچانه‌ ده‌بێت به‌ هێزى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ببردرێت و له‌ده‌ستوریشدا هاتووه‌ و ده‌بێت کارى پێبکرێت".

 

پاشان، ڕێبوار ته‌ها، وتى:"هیچ هێز و لایه‌نێک ناتوانێت به‌ سه‌پاندنى هێز ئیراده‌ى خۆى به‌سه‌ر ئیراده‌ى لایه‌نه‌کانى تردا فەرز بکات له‌ که‌رکوک، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند مانگى رابردوو  بیندراوه‌ له‌ که‌رکوکفه‌رزى ئیراده‌یه‌ به‌سه‌ر ئیراده‌ى لایه‌نى تر به‌ تایبه‌تیش به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌ که‌رکوک و دوزخورماتوو وه‌ده‌وروبه‌رى، بۆیە بە باشمان زانی لێرەوە ئەم نامە تایبەتە ئاڕاستەی عەبادی بکەین".

 

ڕێبوار ته‌ها

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin