رۆژنیوز - نەدیمە و ئارگەش
بە پێشەنگایەتیی تەڤگەریی ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەربارەی تێکۆشانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، لە کۆبوونەوەکەدا سینەفزیۆنێک لەو باریەوە نمایشکرا.
ئەمڕۆ تاژێ لە گوندی دگۆری سەربە شەنگال کۆبووەنەیەکی بە بەشداربوونی دەیان ژنی ئەو گوندە ڕێکخست و سینەفزیۆنێکی لە سەر ژیانی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد نمایشکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەهار بۆتان، ئەندامی تاژێ بۆ ئامادەبووان قەسەیکردو وتی: بۆ هەمیشە درێژە بە ڕێگاکەیان دەدەن و لە سەر ڕێبازیان تێکۆشان بەرفراوان دەکەینەوە.
پاش قسەکانی بەهار بۆتان، سینەفزیۆنێک لە بارەی ژیانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز نمایشکرا.
کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی شەهیدان نامرن و ژن ژیان ئازادی کۆتایی پێهات.
س.ح