Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوپەیمانیی فەتح بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

2018-01-11 12:59:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوپەیمانیی فەتح بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرەوە ڕاگەیەندرا.

 

بەپێی ڕاگەیاندنە عێراقییەکان، ئەمڕۆ هادی عامری، سەرۆژی ڕێکخراوی بەدر هاوپەیمانیی فەتح-ی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند.

 

ئەو هاوپەیمانێتییە لە ١٥ حزب و ڕێکخراو و گروپ پێکهاتووە و لەناویاندا ڕێکخراوی بەدر، عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی هەن.

 

جێگای ئاماژەیە پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە بەپێی دەستور هەر لایەنێک هێزی چەکداری هەبێت ناتوانێت، بەشداریی هەڵبژاردن بکات، بەڵام ڕێکخراوی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق لە گروپە بەهێزەکانی ناو حەشدی شەعبی-ن و لەناو ئەو هاوپەیمانێتییەدا جێ دەگرن.

 

بە بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دواوادەیە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتیی بۆ هەڵبژاردنەکان، کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ-دا بەڕێوەدەچێت، بەڵام هە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لایەنە کوردییەکان هیچ هاوپەیمانێتییەکیان پێکنەهێناوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin