Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌مریکا، به‌هۆى زریان و ڕۆچوونى زه‌ویه‌وه‌ ١٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2018-01-11 12:20:44



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ئه‌مریکا به‌هۆى زریانى به‌هێز و ڕۆچوونى زه‌ویه‌وه‌ ١٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٧ که‌سى دیکه‌ش بێسه‌روشوێنن.


ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ له‌ ناوچه‌ى سانتا به‌ربارا له‌ باشورى ویلایه‌تى کالیفۆرنیا له‌ ئه‌مریکا زریانێکى به‌هێز ده‌ستى پێکردوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ڕۆچوونى زه‌وى ڕوویداوه‌.


به‌پێى میدیاکانى ئه‌مریکا، تا ئێستا به‌هۆى ئه‌و زریانه‌وه‌ ١٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٧ى دیکه‌ش بێ سه‌روشوێنن.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌، به‌هۆى زریانه‌که‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ماڵ وێران بوون، زیاتر له‌ ٣٠٠ ماڵى دیکه‌ش زیانیان پێگه‌یشتوه‌.


به‌ وته‌ى پۆلیس ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ى قوربانییه‌کان به‌رز ببێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها به‌شێکى زۆرى ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانیش داخراون، به‌هۆى ڕۆچوونى زه‌ویه‌وه‌.


میدیاکانى ئه‌مریکا ئه‌م زریانه‌یان به‌ یه‌کێک له‌ به‌هێزترین زریانه‌کانى کالیفۆرنیا ناوبردووه‌، هه‌روه‌ها مانگى ڕابردووش ئاگرێکى به‌هێز هه‌ر ویلایه‌تى کالیفۆرنیاى گرته‌وه‌ و زیانێکى زۆرى گه‌یاند.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin