Smiley face
Smiley face
Smiley face

"تورکیا لەگەڵ عێراق ڕێککەوتووە بۆ هێنانی هێزی زیاتر و پارتی ڕێگای نیشان دەدات"

2018-01-11 12:05:50



ڕۆژنیوز - که‌رکوک

 

هاتنی سوپای توکیا بۆ باشوری کوردستان مەترسیی گەورەی لای هاوڵاتیان دورستکردووە و هاوڵاتییەک پێیوایە بەڕێککەوت لەگەڵ عێراق تورکیا هێزی زیاتر دەهێنێت و پارتی رێنیشاندەریەتی، هاوڵاتییەکی دیکەش دەڵێت: هەر لایەنێک ڕێنیشاندەری سوپای تورکیا بێت ناپاکە.

 

هەوڵەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت و له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌کانی برادۆست سه‌رقاڵی دروستکردنی سه‌ربازگه‌ و ڕه‌وانه‌ کردنی هێزی زیاتره‌ بۆ ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکواننای شاری کەرکوک-یش لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 

لانه‌ شکور، چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، پێیوایە، کە سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌ داگیر کردنی خاکی باشوری کوردستان له‌ لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ به‌رپرسیارن، وتیشی:"هاتنی سوپایه‌کی داگیرکه‌ر مه‌ترسییه‌کی گه‌وه‌ریه‌، له‌وه‌ مەترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ حزبێکی کوردیی سوپای داگیرکه‌ر بۆ ناو خاکه‌که‌ی په‌لکێش بکات".

 

لانه‌ شکور

 

بورهان حاجی سلێمان، رۆژنامه‌نوس و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ، له‌سه‌ر هه‌مان پرس وتی:"ناردنی هێزی زیاتر سوپای تورکیا بۆ ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و جێگیربوونی له‌ ناوچه‌ی برادۆست، به‌ ڕێککه‌وتنه‌ له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و وەک پاداشتێکە لەبەرامبەر ئه‌و ڕێکارانه‌ی تورکیا بۆ ئابڵوقه‌ خسته‌ر سه‌ر هه‌رێمی گرتییەبەر".

 

بورهان حاجی سلێمان

 

بورها، وتیشی:"پێم سه‌یره‌ حکومه‌تی عێراق باس له‌ چه‌سپاندنی یاسا و له‌ سه‌روه‌ریی خاکی عێراق ده‌کات، له‌ کاتێکدا ڕێگه‌ به‌ له‌شکری تورکیا ده‌دات بێته‌ ناو خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌".

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە، بە ئاماژەکردن بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق وتی، کە لایەنێکی کوردیی ڕێنیشاده‌ری هێزەکانی تورکیایە و وتیشی:"‌ئه‌و قسانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، کە په‌یوه‌ندی پارتی و تورکیا خراپه‌ ڕاست نیه‌، هیچ کات په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی و تورکیا خراپ نه‌بووه‌، به‌ڵکو هه‌میشه‌ دۆستی یه‌کترن".

 

ئومێد مه‌حمود، ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیە و وتی:"‌هه‌بوونی ئه‌و سوپایه‌ له‌ خاکی هه‌رێم، به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و شکاندنی شکۆ و ده‌ستوور و هه‌موو یاسا نێو ده‌وڵەتییه‌کانه‌، هەر لایەنێک-یش ڕێنیشاندەری هاتنی ئەو هێزانە بێت ناپاکە".

 

ئومێد مه‌حمود

 

ئومێد، ڕخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت و وتی:"تاوه‌کو ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم چاوپۆشیی له‌و هێزه‌ی تورکیا ده‌که‌ن، ده‌بێت په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، فشار له‌سه‌ر هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و تورکیا دروست بکه‌ن بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin