Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌رپرسێکى یه‌کگرتوو: پارتی و یه‌کێتی کوردستانیان به‌سه‌ر ئێران و تورکیا دابه‌شکردووه‌

2018-01-11 11:46:53



ڕۆژنیوز ـ زاهیر ئیبراهیم


وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى ١٢ى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌ سۆران ده‌ڵێت: پارتى و یه‌کێتى باشورى کوردستانیان به‌سه‌ر ئێران و تورکیا دابه‌شکردووه‌ و پێویسته‌ حزبه‌کان ده‌ست له‌ به‌رژه‌وه‌ندى حزبیى هه‌ڵگرن.

 

هەوڵەکانی داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامیی هەیە.


عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی ١٢ی سۆرانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئه‌و داگیرکارییه‌ی ده‌کرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌رئه‌نجامی په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی کورده‌ و پارتی و یه‌کێتی باشوری کوردستانیان دابه‌شی سه‌ر ئێران و تورکیا کردووه‌.

 


عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌،د بۆچوونى وایه‌، کە کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر و پاڵنه‌ر وای کردووه‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دوای ساڵی ١٩٩١ هه‌میشه‌ بکه‌وێته‌ به‌ر چاوتێبڕین و داگیرکاریی ئێران و تورکیا، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ ڕێگا و پیلانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ پارته‌کانی باشوری کوردستان په‌لکێشی ئه‌جێنداکانیان بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی هیچ کیانێکی کوردی دروست نه‌بێت.


وتیشی:"گرنگتر له‌ هۆکاره‌ ده‌ره‌کییه‌کان ده‌بێت تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر هۆکاره‌ ناوه‌کییه‌کان، که‌ به‌ بڕوای من هۆکارى ناوخۆیى زیاتر له‌ هۆکارى ده‌ره‌کی ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌ داگیرکردنی هه‌رێمی کوردستان و نانه‌وه‌ی ئاریشه‌ و ناکۆکی له‌ نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان".


ئه‌و به‌رپرسه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ١٢ی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ سۆران ئه‌وه‌شی خستەڕوودوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر، عێراق و ئێران و تورکیا زیاتر له‌ جاران ده‌یانه‌وێت خاکی کوردستان داگیر بکه‌ن".


بەپێویستیزانی، کە حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان جارێکی تر ڕیزه‌کانیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ زمانێکی هاوبه‌ش به‌ ستراتیجێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕووبه‌رووی بارودۆخی ئێستا ببنه‌وه‌ و وتی:"به‌تایبه‌ت هه‌ستیاریی بارودۆخی باشوری کوردستان پێویستی به‌ لێکتێگه‌یشتن و دانووستان هه‌یه‌ و پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ حزبه‌کان ده‌ست له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبیی هه‌ڵگرن".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin