Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئارامیی بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

2018-01-11 10:02:10



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


شه‌قامه‌ داخراوه‌کانى شارى به‌غدا-ى پایته‌ختى عێراق ده‌کرێنه‌وه‌ و به‌رپرسانى سه‌ربازیش ده‌ڵێن، ئه‌من و ئاسایش به‌ ڕێژه‌ى ٩٠% پێشکه‌وتنى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.


عه‌بدولجه‌لیل ڕوبه‌یعى فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌کانى به‌غدا ئه‌مڕۆ به‌ سۆمه‌ریه‌نیوزى ڕاگه‌یاندوه‌، که‌ دووباره‌ ٦٠٠ شه‌قامى سه‌ره‌کى و لاوه‌کى له‌ شارى به‌غدا ده‌کرێنه‌وه‌، که‌  پێشتر به‌هۆى په‌لامارى تیرۆریستییه‌وه‌ داخرابوون.


عه‌بدولجه‌لیل ڕوبه‌یعى باسى له‌وه‌ کردوه‌، ڕێژه‌ى ئه‌من و ئاسایش له‌ چوارده‌ورى به‌غدا گه‌یشتوه‌ته‌ ٩٠% و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌داین که‌ ته‌واوى شه‌قامه‌ داخراوه‌کانى ناو شار بکه‌ینه‌وه‌.


به‌ وته‌ى ڕوبه‌یعى "ئه‌من و ئاسایش له‌ باشورى به‌غدا گه‌یشتووه‌ته‌ ١٠٠% و له‌ ڕۆژئاواش گه‌یشتوه‌ته‌ ١٠٠% و به‌ڵام چه‌ند کێشه‌یه‌کى بچوک هه‌یه‌ له‌ باکورى به‌غدا، به‌م نزیکانه‌ ئه‌وه‌ش کۆتایى دێت، له‌ چوارده‌ورى به‌غداش گه‌یشتوه‌ته‌ ٩٠%".


له‌ ماوه‌ى ١٥ ساڵى ڕابردوودا شارى به‌غدا سه‌دان کرده‌وه‌ى تیرۆریستى و ته‌قینه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ هه‌زاران هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌غدا یه‌کێک بووه‌ له‌ نائارامترین شاره‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئێستا ئه‌من و ئاسایش بۆ ئه‌و شاره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin