Smiley face
Smiley face
Smiley face

شارەوانیی پاریس تابلۆیەکی بۆ یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد دانا.. بەوێنە

2018-01-10 09:44:37



ڕۆژنیوز - پاریس

 

لەو شوێنەی کە تێیدا تیرۆرکران، شارەوانیی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تابلۆیەکی بۆ لەبیرمانی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد دانا.

 

ئێوارەی دوێنێ لە ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد لە پاریس لە بەردەم ئەو هۆتێلەی وا ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران، تابلۆیەک بۆ لەبیرمانەوەیان لەلایەن شارەوانی پاریسەوە دانرا.

 

لە سەر ئەو تابلۆیە ناوی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەو بەرواری تیرۆرکرانیان نووسراوە بۆ ئەوەی لەبیرەوەریی پاریسیەکاندا بمێنێتەوە.

 

لە مەراسیمی دانانی تابلۆکەدا، سەرۆک شارەوانی پاریس قسەیکردو ئەو تیرۆرە نامرۆیانەیەی شەرمەزارکرد.

 

چەند کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیری فەرەنسیش لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin