Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی سەرکردە هەوڵ دەدەن بۆ دەربازکردنی باشور لە قەیرانەکان

2018-01-09 15:01:37



ڕۆژنیوز- قەرەچوغ ئەنوەر

 

ژنانی سەرکردە لەناو حزبەکانی باشوری کوردستان لەرێگای دیدارێکەوە هەوڵ دەدەن بۆ یەکخستنی دەنگیان و دەربازکردنی باشور لەو قەیرانانەی تێیکەوتووە.

 

ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا-ی شاری هەولێر دووەمین دیداری لوتکەی ژنانی سەرکردەی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ژنانی بەرپرس لەناو حزبە سیاسییەکانی باشوری کوردستان بەشدارییان تێداکرد.

 

لەوبارەیەوە، سوعاد عەبدولڕەزاق، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداربووی دیدارەکە  بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کۆبووینەوە بۆئەوەی ھەمووان تێکڕا ھاوکاربین بۆ دەرکردنی بەلاغێک، بۆئەوەی هەرێمی کوردستان دەرباز بکەین لەو تەنگەژەیەی لەسەر ئاستی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوریی دروستبووە.

 

 

سوعاد عەبدولڕەزاق، وتیشی: پێویستە ژنان ببنە ھۆکارێک بۆ دەربازکردنی ھەرێمی کوردستان و بتوانن دەنگی حزب و لایەنە سیاسییەکان یەک بخەن بۆ پاراستنی ئاشتی نێو ماڵی کوردیی.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin