ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
ڕژاک، لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس-دا ڕایدەگەیەنێت: ئێستا نەک ته‌نیا بکوژ، بەڵکو ئه‌وه‌ی که پیلانی ئه‌م تیرۆرهشی داڕشتبوو، ئاشکرابوو، بۆیە پێویسته لهمهبەدوا حیساب له یه‌ک به یه‌کی ئه‌و که‌سانه بخوازین، که له‌م تیرۆره‌دا شه‌ریکن و سیسته‌مه‌که‌شیان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئەمڕۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی سێ ژنە شۆڕشگێڕەکەی کورد(ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز)ە، بەو بۆنەیەشەوە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕژاک)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕژاک لە کەسایەتیی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەدا سەرجەم شەهیدان بەبیر دێنێتەوە ڕاشیدەگەیەنێت:"په‌یمان ده‌ده‌ین، که تێکۆشانی ئازادیی ژنان بگه‌ینینه سه‌رکه‌وتن".
هەروەها،هاتووە:"بەڵێن دەدەین وه‌ڵامی ئێمه بۆ تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادیی، خۆڕێکخستن کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسی به‌رامبه‌ر به سیسته‌می پیاوسالاری بێت".
ڕژاک، لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەیدا باس لە کەسایەتیی ئەو سێ ژنە تێکۆشەرە دەکات و دەڵێت: ژیانیان پربوو لە تێکۆشانێکی مەزن و بەرفراوان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی واتادار.
ئەوەش هاتووە: له‌ژێر به‌کاریگه‌ریی ڕێکخستن و تێکۆشانی ئازادیی ژن، که به پێشه‌نگایه‌تی شه‌هید ساکینه پێشکه‌وتبوو، ژنان له هه‌رچوارلای جیهان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان که‌وتنه هه‌موو گۆڕه‌پان و مه‌یدانی تێکۆشین، و له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ر سێ ژنی تێکۆشه‌ر گه‌یشتنه شه‌نگال و کۆبانی و له ریزه‌کانی شۆڕشی ئازادیی دا جیگایان گرت.
ڕژاک، دەشڵێت: له پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژیی پاریس- دا نه‌ک ته‌نیا بکوژ، بەڵکو ئه‌وه‌ی پیلانی ئه‌م تیرۆرهشی داڕشتبوو، ئاشکرابوو، بۆیە ئێمه ئیتر ناڵێین با بکوژ ئاشکرا بێت، پێویسته لهمهبەدوا حیساب له یه‌ک به یه‌کی ئه‌و که‌سانه بخوازین، که له‌م تیرۆره‌دا شه‌ریکن و هه‌روه‌ها سیسته‌مه‌که‌شیان هه‌ڵبوه‌شێنینەوە.
ش.ف