Smiley face
Smiley face
Smiley face

فەرەنسا، هونەرمەندانی کورد یادی شەهیدانی پاریس-یان کردەوە

2018-01-09 10:33:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هونەرمەندانی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزیان کردەوە.

 

شەوی ڕابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی تەڤ-چاند مەراسیمێک بەڕێوەچوو بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تیرۆرکراوی پارس، کە ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر تیرۆرەکەیاندا تێدەپەڕێت.

 

ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد لەو مەراسیمەدا بەشدارییان کرد، چەند لەوانە بریتین لە: هۆزان شمدین، مەعروف، سلێمان چارنەوا، نوارین، فارقین ئازاد.

 

سامیە تونچ، یەکێک لە ئەندامانی تەڤ-چاند لە بارەی ئەو چالاکییەوە قسەیکردو وتی: ئێمە وەک تەڤ-چاند هەموو ساڵێک بە وتنەوەی گۆرانی یادی ئە سێ ژنەشۆڕشگێڕە دەکەینەوە، ساکینە جانسز دەیوت، کە هونەر و کلتور مرۆڤەکان پاکدەکەنەوە، بۆیە ئەم شۆڕشە بە هونەرەوە باشتر پێش دەکەوێت و ڕۆحمان پاک دەکاتەوە.

 

هۆزان شەمدین-یش وتی: جانسز، دۆغان و شایلەمەز نەمردوون، کۆمەڵکوژیی ئەوان شەرمێکە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئێمە قەت لە بیریان ناکەین، شەهیدان هەرگیز نامرن.

 

هەروەها مەتین جانسز لە مەراسیمەکەدا شعرێکی خوێندەوە کە بۆ ساکینە جانسزی نووسیبوو.

 

پاشان سلێمان چارنەوا، هۆزان شەمدین، مەعروف، فارقین ئازادو گروپی میوزیکی تەڤ-چاند بەرهەمە هونەرییەکانیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin