ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە چوارچێوەى بەرنامەى هاوکاریکردنیدا بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەى ڕەقە، ئەمریکا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى بوارى بیناسازى پێشکەشی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە کرد.
ئەمڕۆ، بەشێک لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شاری ڕەقە، گەیشتە دەست ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە.
عەبدولسەلام هەمسۆرک، سەرۆکى نووسینگەى ڕێکخستن لە ئەنجومەنى مەدەنیى ڕەقە، ڕایگەیاند: پێشتریش هاوکاریی بەمشێوەیە پێشکەشمان کراون و بڕیارە هاوکاریی زیاتریش پێشکەشی ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە بکرێت.
(عەبدولسەلام هەمسۆرک)
جێگای ئاماژەپێکردنە، کە ئەو هاوکارییانى ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەى ڕەقە لە ٤ شۆفڵ، ٤ بیلدۆزەر و ٩ ئۆتۆمبێلى دیکەی بوارى بیناسازى پێکهاتوون.
ب.ل