Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕانیە، کۆمەڵکوژیی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس شەرمەزار کرا

2018-01-08 19:11:53



ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن

 

بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی ڕانیە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

کاتژمێر ٥ ی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە"دا، گردبوونەوەیەکی بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، ئەنجامدا.

 

 

لە گردبوونەوەکەدا، سوقرا ڕەحمان، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تیکۆشەر، بەیاننامەی ڕێکخراوەکەیانی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"پێنج ساڵ لەمەو بەر لە پیلانگێرییەکی دەوڵەتی داگیەکەری تورکیا و دەزگا سیخوڕییەکانیدا، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، سێ ژنە چالاکوانی کورد شەهیدکران، هەروەها فاتمە و سێڤە و پاکیزە سێ ژنی دیکەبوون، کە بەدەستی هەمان هێزی فاشیستەوە لە باکوری کوردستان شەهیدکران".

 

 

ئەوەش هاتبوو:"ئێستا لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە، خەتێکی تیکۆشان بە پێشەنگایەتی ژنان بەرێوەدەچێت، کە ژنان لە کۆیلایەتی ڕزگار دەکات، ژنان هەمیشە لە هەموو شۆڕشەکان هێز و هیوابوون بۆ شۆرش و بەرخۆدان، بەجۆرێک کە ئەگەر ژن بەشداریی لە شۆرشەکان نەکردبێت، ئەو شۆرشە بەئامانج نەگەیشتووە".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر-دا، هاتبوو:"وەک چۆن لەهەموو هێرشەکاندا دەوڵەتی تورک شکستی هێناوە و ڕۆژ بە ڕۆژ لەبەرامبەر بە هێزی گەریلا دووچاری شکستی گەوەرە و گەورەتر دەبێتەوە، وەک سەرۆک ئاپۆ دەلێت وەک چۆن گولەبەرۆژە ڕووی لە خۆرە، دەبێت ژنیش ئەوا ڕووی لە ئازادی بێت".

 

گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بۆ خوێنی شەهیدان سەرهەڵدە"، "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرهەڵدە"، "دژی داگیرکەریی سەرهەڵدە"، کۆتاییهات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin