Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێکی دیکە کۆتایى بەژیانى خۆى هێنا

2018-01-08 08:26:00



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارەدێی عەربەت ژنێک لەماڵەکەى خۆیدا کوژرا و پۆلیس-یش دەڵێت: خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئێوارەى دوێنێ، 7/1/2018 لە شارەدێى عەربەتی سەر بە شارى سلێمانى ژنێکى تەمەن 30 ساڵ لەماڵەکەى خۆیدا بە فیشەک کوژرا.

 

ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت: ژنەکە ناوى (ب، ح، ف)ە و دایکی چوار منداڵە و خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئیقبال محەمەد

 

ئیقبال محەمەد، وتیشی: لەلایەن بنکەى پۆلیسى عەربەتەوە دەست بەسەر چەکەکەدا گیراوە، کە لە جۆری کڵاشینکۆفە و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە لە حەوت ڕۆژی یەکەمی ساڵی نوێدا، ئەمە حەوتەمین حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنە، کە لە هەرێم،ی کوردستان تۆمار دەکرێت و لەو ژمارەیەش چوار-یان ژن بوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin