Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەژەشە: هەتا هەتایە ڕۆحیەتی ئازادیی ساکینەکان لە چیای شەنگال دەژی

2018-01-07 20:27:22



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

یەژەشە ڕایدەگەیەنێت، کە لە کەسایەتی ساکینە جانسز-دا، کەسایەتیی ژنی ئازاد و خاوەن ئیرادە دروستبووە، کە سەر دانانەوێنێت و تەسلیم نابێت، دەشڵێت:"ڕۆحیەتی ئازادیی ساکینەکان هەتاهەتایە لە چیای شەنگال دەژی".

 

ئەمڕۆ، یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەشە، بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس، کە تیایدا سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیایدا تیرۆرکران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەژەشە-دا، هاتووە:"شەهیدانی کۆمەلکوژیی پاریس، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە پێ دەنێینە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونیانەوە، بەڕێز و بایەخەوە بەبیریان دێنینەوە".

 

ئەوەش هاتووە:"لە کەسایەتی ساکینە جانسز-دا، کەسایەتیی ژنی ئازاد و خاوەن ئیرادە دروستبووە، کە سەر دانانەوێنێت و تەسلیم نابێت، ئەمەش بووەتە ترس و دڵەڕاوکێیەکی بنەڕەتیی هەموو هێزە داگیرکارەکان و ئاقڵیەتی دواکەوتووی پیاوسالاریی".

 

یەژەشە، دەشڵێت:"هاوکاتی تێکۆشانی ڕزگاریی لە هەر چوارپارچەی کوردستان و پلانگێڕییەکانی داگیرکەران، لەکاتێکدا کە تێکۆشانی ڕزگاریی لە چیا و زیندانەکان بڵندبووە، تیرۆرکردنی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد، کە بۆ هەموو ژێردەستەکان سەرچاوەی هیوا و پێشەنگایەتیی بوون، ڕێککەوت نییە".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال-یەژەدا، هاتووە:"تێکۆشانی ئێمەی ژنانی ئازادی ئێزدی و شەنگالی ئازاد، کە چوار ساڵە وەک ڕێپێوانی ئازادی ژنان خۆی بەهێز دەکات، بەر بەرخۆدانی گەورە بەروپێش دەچێت، لە خەتی بەرخۆدانی ساکینە-دا واتا دەگرێت، بە هەزاران ژنی ئێزدی چەکی شەرەفمەندییان هەڵگرتووە، دەبێت ڕۆحیەتی ئازادی ساکینەکان هەتاهەتایە لە چیای شەنگال بژین".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin