Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەپەگە ئاماری ٧ ڕۆژی ڕابردووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند

2018-01-07 17:31:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە ڕایگەیاند، کە لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، ٤ سەربازی تورکیا لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیاندا لەگەڵ شەڕڤانان کوژراون.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئەو گروپە چەتانەی، کە لەژێر فەرمانی دەوڵەتی تورک-دا هەنگاودەنێن، بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا بەبێ ناوبڕ بەردەوامە، هێزەکانی ئێمەش لەهەمان کاتدا وەڵامی هێرشەکانی چەتەکان دەدەنەوە و لە ئەنجامدا شەڕی سەخت دروست دەبێت".

 

ئەوەش هاتووە:"لە شەڕ و پێکدادانەکانی ٧ ڕۆژی ڕابردوودا، ٤ چەتە کوژراون و چەتەکیش برینداربووە، هەروەها فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی چەتەکان تێکشکێندرا".

 

ناوەندی ڕاگەیاندی یەپەگە، ئەوەشی خستووەتەڕوو:"لە شەڕ و پێکدادانەکاندا، شەڕڤانێکمان دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قارەمانانە، شەهیدبوو".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin