ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت، له کار و چالاکییه‌کانیاندا گرنگى به ڕۆژى ژنان و گه‌نجان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه چالاکییه‌کانیان که‌مى کردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى داوا له ژنانى سنوره‌که ده‌کات، هه‌ر کار و چالاکییه‌کیان هه‌یه بۆ ئه‌م ساڵ، ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که ئاماده‌یه هاوکاریان بکات.
به‌ختیار شه‌ریف قوربانى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ له باره‌ى کاروچالاکییه‌کانیان له ساڵى ڕابردوودا، به ڕۆژنیوزى وت:" له‌ماوه‌ى ساڵى ٢٠١٧ دا ١٤ کار و چالاکیمان ئه‌نجامداوه و به به‌راورد به ساڵانى ڕابردوو کار و چالاکییه‌کانمان که‌می کردووه، ئه‌ویش به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى هۆڵى ڕۆشنبیریمانهوه، که چوار مانگ ده‌بێت هیچ کار و چالاکییه‌کمان ئه‌نجام نه‌داوه".
وتیشى:" ئه‌و کار و چالاکییانه‌ى له ساڵى ڕابردوو ئه‌نجاممانداوه، بریتى بوون له دیدارى فیلم، که چه‌ندین کورته فیلمى تێدا له‌باره‌ى ئه‌و جینۆسایدانهى به‌رامبه‌ر کورد ئه‌نجامدراوه نمایشکراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند سمینارێکمان ئه‌نجامداوه بۆ ژنانى ئاواره‌ى ڕۆژئاوا و ژنانى عه‌ره‌ب، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى چه‌ند سیمینارێک بۆ خوێندنگه‌کان و هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاکى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له چوارچێوه‌ى سیاسه‌ت و کار و به‌رنامه‌کانمان گرنگیمان به ڕۆڵى ژنان و گه‌نجان داوه، توانیویشمانه له بواره‌کانى هونه‌ردا هاوکارى ژنان بکه‌ین و بێنه پێشه‌وه، لێره‌شه‌وه به ژنانى سنوره‌که ده‌ڵێین هه‌ر کار و چالاکییه‌کیان هه‌یه ده‌رگامان بۆیان واڵایه".
ک.ک