Smiley face
Smiley face
Smiley face

دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یى ده‌ربڕى بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئون

2018-01-07 11:16:53



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، که‌ ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکور.


ترامپ دوێنێ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌ڵامى پرسیارێکدا له‌ باره‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆریاى باکور، وتى، ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ بکات له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئون.


دۆناڵد ترامپ ئه‌وه‌ى وت: هه‌میشه‌ باوه‌ڕم به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌، هیچ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌.


ئه‌م قسانه‌ى ترامپ دواى ئه‌وه‌ دێت، که‌ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکور له‌ وتارى سه‌رى ساڵى ٢٠١٨دا ئاماده‌یى نیشاندا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کۆریاى باشور و باسى له‌ ناردنى تیمێکى وڵاته‌که‌ى کرد بۆ کۆریاى باشور بۆ به‌شدارى له‌ یارییه‌کانى ئۆڵمپیکى زستانه‌ له‌ سیئۆلى پایته‌خت.


له‌ ئێستادا هه‌ردوو کۆریا له‌ گفتوگۆدان له‌سه‌ر به‌شدارى تیمى کۆریاى باکور له‌ یارییه‌کاندا.


ترامپ له‌ باره‌ى ئه‌و نزیکبوونه‌وه‌یه‌ى نێوان هه‌ردوو کۆریا وتى: ئێستا ئه‌وان له‌ گفتوگۆى یارییه‌کانى ئۆڵمپیکن، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌کى مه‌زنه‌.


له‌ وه‌ته‌ى ترامپ بووه‌ته‌ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئون هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر یه‌کتر، ترامپ به‌ کیم ده‌ڵێ "پیاوى موشه‌کى" ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامیى تاقیکردنه‌وه‌ موشه‌کییه‌کانى کیم-ه‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin