Smiley face
Smiley face
Smiley face

ھەولێر، ھاوڵاتییەک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

2018-01-07 08:37:38



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیەنێت: ھاوڵاتیەک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

 

کاتژمێر ٦-ی ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لەگەڕەکی ڕۆشنبیریی شارەکە.

 

ڕائید ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (سەرکەوت محەمەد ڕەشید)، تەمەن (۳٦) ساڵ، لەماڵەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە".

 

لەبارەی جۆری خۆکوشتنەکەوە، ناوبراو، وتی:"خۆی بەپەتێک بە پانکە ھەڵواسیوە و پۆلیسش دۆسیەی لێکۆلینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە".

 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئاماژەی بە هۆکاری خۆکوشتنەکە دا و وتی:"بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو هاوڵاتییە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی خنکاندووە".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin