Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو بەرپرسەکەی میت قسه‌یان کرد... به‌ ڤیدیۆ

2018-01-06 13:05:22



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى میتى تورکیا، که‌ به‌ فه‌رمانى ئه‌ردۆغان و ڕاوێژکارى میت هاکان فیدان ویستیان به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌که‌که‌ بکه‌نه‌ ئامانج، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێکى تایبه‌تى هه‌په‌گه‌وه‌ ده‌ستگیرکران، قسه‌یان کرد.


ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵى فورات ڤیدیۆی قسه‌کردنى هه‌ردوو به‌رپرسى میت، ئه‌رهان په‌کچه‌تین و ئایدن گونه‌ل-ى بڵاوکرده‌وه‌، که‌ له‌ مانگى ئابى ٢٠١٧ له‌ ناوچه‌ى دووکان له‌لایه‌ن هێزێکى تایبه‌تى هه‌په‌گه‌وە ده‌ستگیرکران.


ئه‌رهان په‌کچه‌تین، سه‌رۆکى کاروبارى دابه‌شکارى ئه‌تنیکى نێونه‌ته‌وه‌یى و ئایدن گونه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى مرۆیى بوون له‌ناو ده‌زگاى میتى تورکیا، ئه‌وان سه‌رقاڵى ئۆپه‌راسیۆنێک بوون دژى به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌که‌که‌، کاتێک له‌لایه‌ن هێزێکى تایبه‌تى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى دووکان، له‌ باشورى کوردستان ده‌ستگیرکران.


ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى میت، له‌ قسه‌کانیاندا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن "ئێمه‌ له‌لایه‌ن په‌که‌که‌ ده‌ستگیرکراوین و له‌ ناوچه‌یه‌کى نه‌ناسراو و له‌ زیندانێک که‌ ناوى نازانرێت ڕاگیراوین".


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن: "دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ ده‌ستگیرکراوین هیچ بێ ڕێزییه‌کمان پێنه‌کراوه‌".


ک.ک  
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin