Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى ئێران کۆده‌بێته‌وه‌

2018-01-05 15:46:13



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر بارودۆخى ئێران و خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌.


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کۆببێته‌وه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى وڵاتى ئێران، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر داواکارى ئه‌مریکایه‌.


نزیکه‌ى ١٠ ڕۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران ده‌ستى پێکردوه‌ و ئه‌مریکاش باس له‌وه‌ ده‌کات، پشتگیرى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن.


ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوون و به‌شێکیان پێیان وایه‌ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ کێشه‌ى ناوخۆى ئێرانن و پێویسته‌ ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن.


ڕوسیا یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى ئێران به‌ کێشه‌ى ناوخۆیی وڵاته‌که‌ ناوده‌بات و به‌ پێویستى ده‌زانێت ده‌ستێوه‌ردان نه‌کرێت، هه‌روه‌ها تورکیاش ترسى لێنیشتوه‌ که‌ خۆپیشاندانه‌کان فراوانتر ببێت، تورکیا هه‌رزوو پشتیوانى خۆى بۆ حکومه‌تى ئێستاى ئێران دووپاتکردوه‌.


خۆپیشاندانه‌کانى ئێران دژى ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى پێکردوه‌ و خۆپیشانده‌ران دروشمى "مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر ده‌ڵێنه‌وه‌".


ڕژێمى ئێستاى ئێران نزیکه‌ى ٤٠ ساڵه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌، ساڵى ٢٠٠٩ خۆپیشاندانى فراوان ئه‌نجامدرا و خۆپیشانده‌ران داواى ڕیفۆرمیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا داواى گۆڕینى ڕژێم ده‌که‌ن.


ک.ک


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin