Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، لە ٢٠١٧ تاوانی ژنان و منداڵان کەمیکردووە

2018-01-04 12:03:24



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی تاوانەکانی منداڵان بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێژەی ٦٦٪ کەمیکردووە و ڕێژەی تاوانەکانی ژنانیش بە ڕێژەی ١٢.٥٪ کەمیکردووە.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی ئاماری ھاتووان و ئازادکراوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لەلایەن فوئاد جەزا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری چاکسازیەکە خرایە ڕوو.

 

فوئاد جەزا، لە کۆنگرەکەدا، وتی: لە ساڵی ٢٠١٧دا ٦٠٨ کەس ھاتووەتە چاکسازییەکە واتە لە زیندانییەکاندان، کە سزادراوی ژن ٣٥  و منداڵی ڕاگیراو ٥٥٤ و منداڵی دانراو ١٩ کەس بوون.

 

لەبارەی ئازادکراوانەوە، وتی: ٥٢١ کەسیش ئازادکراون، کە ٣٣ کەسیان ژنن و ٤٤٧ کەسیان منداڵی ڕاگیراو و ٤١دیکەشیان منداڵی دانراوە.

 

ڕاشیگەیاند: تاوانەکانی ژنان بریتیبووە لە ماددەی ھۆشبەر، کە ١٢ حاڵەت بووە کە تەنھا ٢ ژنیان بازرگانیان پێوەکردووەو ١٠ ژنەکەی دیکە بەکارھێنەربوون، ھەروەھا بەدڕەوشتی، دزی، کوشتن ، تەزویر و تیرۆر، گەندەڵی، بەشێکی تاوانەکانی ئەو ژنانەن کە دەستگیرکراون.

 

ئەوەشی خستەڕوو: تاوانی منداڵەکانیش بریتیبووە لە، دزی، شەڕکردن، ھاتووچۆ، کوشتن.

 

لە کۆتایشدا، ڕایگەیاند: بەم ئامارەش بۆمان دەردەکەوێت، ڕێژەی ھاتووی منداڵانی بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕێژەی ٦٦٪ کەمیکردووەو ڕێژەی تاوانەکانی ژنانیش بە ڕێژەی ١٢.٥٪ کەمیکردووەو ١١٪ ھاتووی منداڵی ڕاگیراو زیادیکردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin