Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەرێمی کوردستان، یەکەمین خۆکوشتن لە ساڵی نوێدا تۆمارکرا

2018-01-03 08:35:26



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کارمەندێکی گەنجی بەنزینخانەی بازیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بنکەی پۆلیسی تاسلوجە ئاگادارکرانەوە بە ڕوداوی خۆکوشتنی کارمەندێک لەناو بەنزینخانەی بازیان لە شارەدێی بازیان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

 

لەو بارەیەوە، ڕائیدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت:"کارمەندەکە ناوی (د-ر-ن)ە و تەمەن ٢٩ ساڵە بە گولـلەی چەکی کڵاشینکۆف لەناو بەنزینخانەکەدا کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە".

 

 

ئیقبال محەمەد، وتیشی: تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و چەکەکەش دەستی بەسەردا گیراوە، بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە لەساڵی نوێدا ئەمە یەکەمین حاڵەتی خۆکوشتنە، کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin