Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵەبجە، ١٣٨ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیرکراون

2018-01-02 13:02:14



ڕۆژنیوز- هاوکار مسته‌فا

 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە لە ماوەی ساڵێدا 138 که‌سى سه‌رپێچیکاری ده‌ستگیرکردووە و ڕووبه‌ڕووى دادگای کردوونەتەوە.

 

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ملازم فه‌رمان عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ لە بیانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەست و ئامارى کاروچالاکیى و ده‌ستگیرکردنى سه‌رپێچیکاران-ی خستەڕوو.

 

بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی ڕابردوودا 138 که‌سى سه‌رپێچیکار ده‌ستگیرکراون و ڕووبه‌ڕووى دادگا کراونەتەوە، له‌کاتێکدا له‌ساڵى ڕابردوودا نزیکه‌ى 100 که‌س ده‌ستگیرکرابوون.

 

هه‌ر لەو ساڵەدا 22 باڵنده‌ى زیندوو هه‌روه‌ها 18 باڵنده‌ى کوژراو له‌ده‌ستى ڕاوچییه‌کان سه‌ندراوه‌ته‌وه‌.

 

لە ئامارەکەدا، ئەوەش هاتبوو: له‌وه‌رزى قه‌ده‌غه‌کردنى ڕاوه‌ماسیدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر 394 تۆڕى ڕاوه‌ماسیدا و هه‌روه‌ها 400 کیلۆ ماسیش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌زیادکردنى ئاشکرادا فرۆشراوه‌ته‌وه‌.

 

هاوکات، هه‌شت ئامێرى بیر هه‌ڵکه‌ندن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

 

هه‌ر له‌ساڵى ڕابردوودا توانیویانە ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 57 چه‌کى جۆراوجۆرى ڕاوکردندا هه‌روه‌ها 225 فیشه‌کى جۆراوجۆریش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ که‌به‌شێوه‌یه‌کى بێ مۆڵه‌ت و نایاسایى ئه‌و چه‌ک و فیشه‌کانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رپێچیکارانه‌وه‌ به‌کار هێنراون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانراوه‌ ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 19 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا که‌ له‌لایه‌ن سه‌رپێچیکارانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاوکردن به‌کارهینراون.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin