ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی
فۆتۆگرافیی یارى کارى فۆتۆگرافهریی بوه‌ته خولیایه‌کی ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه و گه‌نجێکیش ده‌ڵێت :وه‌کو خولیایه‌کی منداڵیم بۆ فۆتۆگرافیی ده‌مه‌وێ به شێوه‌ی زانستیی په‌ره به‌و خولیایه‌م بده‌م.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه چه‌ندین خولی فۆتۆگرافیی له شاره جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌نجان ده‌کرێته‌وه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری له‌و خولانه ده‌که‌ن و وه‌ک خولیایه‌ک و حه‌زێک به‌و کاره ده‌بنه فۆتۆگرافه‌ر.
هه‌ڵۆ جه‌باری، ڕاهێنه‌ری فۆتۆگرافییه، ئه‌و بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی:" فۆتۆ گرنگی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ بابه‌تی مێژوویی و دیکۆمێنتاریی و ئه‌رشیف سودی لێوه‌رده‌گیرێت، وه‌کو نیشاندانی تاوانی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه به هه‌موو جیهان له ڕێگه‌ی فۆتۆوه، که ئه‌گه‌ر فۆتۆ نه‌بوایه ئه‌م تاوانه و چه‌ندین ڕوداوی تری گه‌له‌که‌مان وه‌ک پێویست به جیهان نه‌ده‌گه‌یشت، دواجار فۆتۆ گه‌یاندنی ڕاستیه‌کان و ڕوداوه‌کانه".
وتیشی:" هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن دید و تێڕوانینی جوان ده‌توانێت له ڕێگه‌ی موبایل و کامێراکه‌ی ببێته فۆتۆگرافه‌رێک و ئه‌وه‌ی له‌مێشکیدایه له‌ڕێگه‌ی فۆتۆکانی بیخاته‌ڕوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان نه‌بوه‌ته پیشه‌یه‌ک که بژێوی ژیانی ئه‌و که‌سانه دابین بکات، ته‌نها حه‌ز و ئار‌زووی که‌سه‌که‌یه بۆ ئه‌و کاره و ته‌نها ناوه‌که‌یه‌تی که له‌سه‌ر فۆتۆکه‌ی تۆماری ده‌کات و زۆر جاریش ئه‌وه‌ی پێ ڕه‌وا نابینین و ناوه‌که‌ی له‌سه‌ر فۆتۆکه‌ی دهقڕتێنن و ده‌یدزن".
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له گه‌نجان ڕوو له خولی فۆتۆگرافیی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌و حه‌زه‌ی بۆ ئه‌م کاره هه‌یانه بیهێننه‌دی.
به‌نان حسێن، که تازه بوه‌ته فۆتۆگرافه‌ر بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ى کرد و وتی:" وه‌ک خولیایه‌کی منداڵیم که حه‌زم له فۆتۆگرافیی کردوه و هه‌وڵم داوه له‌ڕێگه‌ی موبایله‌که‌م دیمه‌نێکی جوان تۆمار بکه‌م و فۆتۆ بگرم، ئێستاش وه‌کو شێوازێکی زانستی و پراکتیکی پاش به‌شداریکردنم له خولێکی فۆتۆگرافیی که زۆر پێویسته هه‌مو فۆتۆگرافه‌رێک ئه‌و خولانه ببینێت، ده‌مه‌وێ ئه‌و خولیایه‌م له ژیانم بچه‌سپێنم و ده‌ست به کاری فۆتۆگرافیی بکه‌م".
به‌نان وتیشی:" خۆشبه‌ختانه گه‌نجان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو خولیای فۆتۆگرافه‌ریان هه‌یه و تاڕاده‌یه‌کیش بوه‌ته پیشه‌یه‌ک و مه‌رجیش نیه ته‌نها له که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی یان ماڵپه‌ڕ و ستۆدیۆکان بیت، به‌ڵکو تۆمارکردنی دیمه‌نه سه‌رنجڕاکێش و سروشته جوانه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی باشترین خزمه‌ت و ئه‌زمونه بۆ نیشاندانی به که‌سانی ده‌وروبه‌ر و جیهانی ده‌ره‌وه، که زۆر که‌س ڕێگه‌یان ناکه‌وێته ئه‌و شوێنانه‌ی که فۆتۆکانی لێ تۆمار ده‌کرێت".
هه‌روه‌ها هۆگر که‌مال، فۆتۆگرافه‌رێکی گه‌نجی هه‌ورامانه و له‌سه‌ر خولیاکانى بۆ کارى فۆتۆگرافهریی به ڕۆژنیوزی وت:" وه‌کو خولیایه‌کی گه‌نجانه‌م بۆ کاری فۆتۆگرافی ده‌ستم پێ کردوه و پاش به‌شداریکردن له چه‌ند خولێک توانیومه به‌شێوه‌ی زانستی په‌ره به‌م کاره‌م بده‌م، که پێشتر ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌بونه فۆتۆگرافه‌ر ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئه‌زمون و خولیاکه‌یان بۆ ئه‌م کاره ده‌بونه فۆتۆگرافه‌ر، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه که‌سه‌کان له‌ڕێگه‌ی بینینی خولی زانستی و ئه‌کادیمی قۆناغێک ده‌بڕن و ده‌بنه فۆتۆگرافه‌ر".
هۆگر ئه‌وه‌شى وت:" وه‌کو دانیشتویه‌کی ناوچه‌ی هه‌ورامان که ده‌وڵه‌مه‌نده به سروشتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و جۆراوجۆر هه‌میشه حه‌زم کردوه له ڕێگه‌ی کاری فۆتۆگرافه‌ری ئه‌و دیمه‌نه جوانانه تۆمار بکه‌م و به که‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆم بگه‌یه‌نم به خه‌ڵکی ئاشنا بکه‌م".
ک.ک