Smiley face
Smiley face
Smiley face

داھاتی شارەوانییەکانی سلێمانی زیاتر لە دوو ملیار دینارە

2017-12-30 10:59:27



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

داھاتی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧دا، زیاتر لە دوو ملیار دینارەو زیاتر لە ٣٥ ملیاریش خەرجی ھەبووە، ھەروەھا ١٩٠٠ گرێبەستی کرێکارانی کاتی شارەوانی نوێ دەکرێتەوە.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ سەلام بیلال، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بە وەکالەت ڕێکخرا، تێیدا دەربارەی چارەنووسی ١٩٠٠ گرێبەستی کرێکاری کاتیی و ئاماری پرۆژە و داھات و خەرجییەکانی لە ساڵی ٢٠١٧ی خستەڕوو.

 

سەلام بیلال، لە کۆنگرەکەدا، وتی: قەیران کاریگەریی نەرێنی ھەبووە لەسەر کارو چالاکیەکانی شارەوانی، چوار جۆر بودجەمان ھەیە، وەبەرھێنان و نەوت و ئاسایی و گەشەپێدان، بودجەی ئاسایی لە ٦٥٠ ملیۆن دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ ١١٢ ملیۆن دینار، بەھۆی قەیرانەوە، بۆیە چالاکیەکان کەمتر تەواو دەکرێن.

 

وتیشی: کۆی پرۆژە تەواو کراوەکان ١٩ پرۆژە بووە، ١٧ پرۆژە لە ئێستاشدا کاری تێدا دەکرێت، ١٠٣ پرۆژەش وەستێنراوە و کاری تێدا ناکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا: پرۆژەی فراوانکردنی دوو سایدی خەلەکان کە زەختێکی زۆری لەسەرە، ھەوڵدەدەین کە بودجەی بۆ تەرخان بکەین و فراوانی بکەین لە ساڵی نوێدا.

 

باسی لەوەشکرد، داھاتەکانی شارەوانی نزیکەی سێ ملیار دینار بووە، وە خەرجیەکانیش نزیکەی ٣٥ ملیار دینار بووە، ئەوەشی وت: بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتینات چارەسەر بە ئەلیکترۆنی کردنی کارە ژمێریارییەکان دەزانین.

 

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی بە وەکالەت، ئەوەشی خستەڕوو: کرێکارە کاتییەکان کە ڕێژەیان ١٩٠٠ کەسن، گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە لە ساڵی نوێدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin