Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوا دەکرێت هیچ مووچەیەک لە ژێر ٥٠٠ هەزارەوە پاشەکەوت نەیگرێتەوە

2017-12-27 09:31:16



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هەڵمەتی دادپەروەریی، داوا دەکەن کە لیستی مووچەی خانەنشینانی پلە باڵا و پێشمەرگە و ئاسایش لە بن دیوار پاکبکرێتەوە و هیچ مووچەیەک-یش لەژێر٥٠٠ هەزارەوە پاشەکەوت نەیگرێتەوە.

 

ئەمرۆ، هەڵمەتی دادپەروەریی بۆ چاککردنی دۆخی ژیانی مووچە خۆران و باشکردنی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەشی زۆری ئەو چاکسازییانەی لە بواری خانەنشینی پلە باڵاکان و بڕی مووچەیان حکومەتی هەرێم دەیەوێت دەستی بۆ ببات، ئێمە لە نۆ ساڵ لەمەوپێشەوە، چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان بۆیان لە بەردەم هەر سێ سەرۆکایەتییەکە ئەنجامداوە و ئێستا پشتیوانی لە هەر هەنگاوێکی لەو چەشنانە دەکەین، لێرەدا داواکارین:

 

١-پشتیوانی دەکەین لەوەی تەمەنی خانەنشینی وەزیر و پەرلەمانتاران هاوتای تەمەنی خانەنشینانی کەرتەکانی  دیکە بکرێت و مووچەی هیچ خانەنشینییەک لە هەرێمی کوردستان لە ٣ ملیۆن دیانر تێنەپەڕێت وەک نۆ ساڵە  داوامان کردووە.

 

٢-هیچ مووچەیەک لەژێر ٥٠٠ هەزارەوە پاشەکەوت نەیگرێتەوە.

 

٣-لیستی خانەنشینانی (شەهیدان ، زیندانیان، قوربانیانی جینۆساید ، کەمئەندامانی سەنگەر ....) بڵاوبکرێنەوە و پاکسازیی بکرێن.

 

٤-لیستی ناوی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان لە بن دیوار و  بونی ژمارەیەکی زۆری نزیکانی پلە یەک و دووی هەمان خێزان پاک بکرێتەوە، کە بووەتە سەرچاوەیەکی گەورەی گەندەڵیی.

٥-یاسای بودجەی حزبەکان هەموار بکرێتەوە، جیاوازی بودجەی حزبەکان کەمبکرێتەوە، بە شێوەیەک هیچ پارتێکی سیاسی ساڵانە نەتوانێت لە ١٠ ملیار دینار زیاتر وەربگرێت.

 

٦-بەو پێیەی ئێمە لە گەڵ نانبڕینی کەسدا نین و هەقی ژیان بەشێکە لە مافی مرۆڤ، داواکارین:

 

أ-خانەنشینانی نایاسایی حزبی هەڵبوەشێتەوە، بە پێی خزمەت وبڕوانامە کاریان بۆ بدۆزرێتەوە.

 

ب-ئەوانەی مووچە وەردەگرن و شوێنی خزمەتیان دیار نییە بە بندیوار ناسراون، بە پێی نەبوونی سەرچاوەی دیکەی داهات لە خێزانەکانیان بە موچەی ٥٠٠ هەزار و خوارتر دامەزرێنرێنەوە.

 

ج- هەموو ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق مووچەیان هەیە، ئەوەی هەرێمیان کۆتایی پێ بهێنرێت.

 

هەڵمەتی دادپەروەیی لە ژمارەیەک چالاکوان پێکهاتووە و کار بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی دەکەن.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin