Smiley face
Smiley face
Smiley face

كەركوک، شانۆگەرییەک لەسەر ئاشتی و پێكەوەژیان نمایشكرا

2017-12-26 18:26:58



ڕۆژنیوز - رێباز سەباح

 

شانۆگەریەكە لە لایەن گروپی شانۆیی گۆڵدن ستایج بە هاوكاری گروپی ئەرەبخا ب ناونیشانی "ئاشتی و پێكەوەژیان"، لە شاری کەرکوک بەرێوەچوو.

 

ئێوارەی ئەمرۆ، لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ لە شاری كەركوک، شانۆگەرییەک لەژێر "ناونیشانی ئاشتی و پێكەوەژیان" نمایشكرا.

 

 

ناوەڕۆکی شانۆگەریەكە، باسی لە پەرتەوازەیی نەتەوەكان دەکرد، كە چۆن تیرۆردێت و ڕووبەڕووی هەموویان دەبێتەوە و كەسیان ناتوانن بە بەتەنها بەرەنگاری ببنەوە، پاشان ئاشی دێت و هەموو نەتەوەكان لەژێری چەتری خۆیدا كۆدەكاتەوە و یەكگرتوو دەبن و بەهەمووان تیرۆر لەناو دەبەن، هەمووان دەست دەخەنە ناو دەستی یەك و دەڵێن "بە ئاشتیی سەردەكەوین".

 

لەبەشێكی تری نمایشەكەدا، باس لەوە کرا، تەنها تیرۆر نییە كە كاری تیرۆریستی دەكات، بەڵکو تیرۆری فكری، تیرۆری سپی، توندوتیژی دژ بە ژنان، بە شودانی ژن لە تەمەنی منداڵی، گەندەڵیی و خزم خزمێنە، پەلاماردان و دووبەرەكی، هەریەكەیان جۆرێكن لە تیرۆر، كە هەموویان تاكەكانی كۆمەڵگا و نیشتیمان دەشكێننەوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin