Smiley face
Smiley face
Smiley face

کاروان ئەنوەر: ڕۆژنامەنووسان قوربانیی مەرجەکانی گرێبەستی دەزگاکانی ڕاگەیاندنن

2017-12-17 16:35:45



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ناوەڕوکی گرێبەستی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان دەخاتەڕوو و پێیوایە، کە ڕۆژنامەنووسان قوربانیی گرێبەستەکانیانن، یاساناسێکیش دەڵێت:"گرێبەستی زۆربەی دەزگاکان نایاسایین".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ئەمنە سورەکە-ی شاری سلێمانی، بە ناونیشانی "میدیای کوردی و قوربانییەکانی گرێبەستی کارکردن"، ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی، بە ھاوکاری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، کۆڕێکی ڕەخنەیی بۆ هەریەکە لە کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ھەندرێن شێح عوسمان، یاساناس، ڕێکخست.

 

 

کاروان ئەنوەر، لە کۆڕەکەدا چەندین خاڵی گرێبەستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خوێندەوە، کە ھەمووی ڕۆژنامەنووس تێیدا بە قوربانی لەقەڵەم دەردرێت، کە بەشێکیان بریتیبوون لە ئەو مەرجانەی کە لە قازانجی دەزگاکەدا بوو، کەمی مۆڵەت، پێبژاردنی ئامێر ئەگەر سوتا یان شکا، ڕێگەنەدان لەوەی کە ڕۆژنامەنووسەکەی لە یەک کاتتدا لە دوو دەزگا کار بکات.

 

 

کاروان ئەنوەر، وتیشی: لە گرێبەستەکانی دەزگاکاندا چەندین پێشێلکاری دیکە ھەیە وەک، دانانی قەرەبووی ماددی لە کاتی دەرکردنی ڕۆژنامەنووسەکە و لە کاتی وازھێنانیشی، ئەمەش لە قازانجی کەناڵ و دەزگادایە، نەخۆش کەوتنی ڕۆژنامەنووس کە لە گرێبەستدا نووسراوە من پەیوەندیم بەسەریەوە نییە، کاتی زیادەش کە ڕۆژنامەنووس جگە لە دەوامی خۆی زیاتر کار دەکات و بڕێکی کەم پارەی دەدرێتێ.

 

ھەندرێن شێخ عوسمان، یاساناس، لە کۆڕەکەدا وتی: واژۆ کردنی گرێبەست لەنێوان دوو کەسدا واتە تەواو ڕازیبوونە بە بڕگە و ماددەکانی ناوی، دەبێت پابەندبیت پێوەی.

 

 

وتیشی: لە یاسادا ھاتووە کە کاتێک ڕۆژنامەنووسێک لەکاتی کاردا زیانی ماددی کرد یاخود برینداربوو، ئەوا دەزگاکە پابەند دەکرێت بە ھاوکاریکردنی و وەرنەگرتنی قەرەبووی ماددی لەبری تێکچوونی ئامێرەکە، بەڵام لە گرێبەستی بەشێک لە دەزگاکاندا بەشێوەیەکی دیکەیە.

 

ئەو یاساناسە، ئاماژەی بەوەشدا: لە یاسای ڕۆژنامەگەریدا کۆمەڵێک ماددە ھەیە کە لە گرێبەستەکاندا پێشێل کراوە و زۆربەی ھەرە زۆری گرێبەستەکان نایاسایین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin