Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق بەڵێنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی داوە

2017-12-17 15:41:42



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم، ڕایدەگەیەنێت: لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، عێراق بەڵێنی داوە، کە فڕۆکەخانەکان بەر لە ساڵی نوێ بکرێتەوە، بەڵام ھەرێم تا ئێستا ئەمەی بەفەرمی بەهەرێم نەگەشتووە.

 

ئەمڕۆ، مەولود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بەوەکالەت، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

 

مەولود باوەموراد، لە کۆنگرەکەدا، وتی: تا ئێستا ھەوڵەکان بۆ زانینی کاتی کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و وەڵامی ھەرێم لەلایەن عێراقەوە نەدراوەتەوە.

 

ناوبراو، وتیشی: لەگەڵ کونسوڵخانەکان و یوئێن و وەزیری پەیوەندیدار لەپەیوەندیدان و لەکۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە عێراق، عێراق بەڵێنی داوە، کە فڕۆکەخانەکان بەر لە ساڵی نوێ بکرێنەوە، بەڵام ھەرێم تا ئێستا ئەمەی بەفەرمی پێنەگەشتووە.

 

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بەوەکالەت، وتیشی: فڕۆکەخانەکان و داھاتی ھەرێم و کۆمپانیاکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ئەو پارانەش وەردەگیرێن لەلایەن ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقی بۆ نیشتنەوەی فرۆکە زیاتر لە ٣١ ملیۆن دۆلاربووە و بەھەرێم نەدراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin