Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی چەند سەربازێکی تورکیای ڕاگەیاند

2017-12-17 15:25:01



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە گابار-ی سەربە شرناخ، چەند چالاکییەکیان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەئەنجامیاندا پێنج سەربازی تورک کوژران و سەربازێکیش برینداربوو.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە گابار بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٠ی مانگ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورک لە گاباری سەربە شرناخ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بە پشتیوانیی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەستپێکرد، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ١٠:١٠ خولەکی شەو گەریلاکانمان چوار چالاکییان دژی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییانەدا نەزانرا.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە کاتژمێر٠٨:٣٠، هێزەکانمان هەر لەو ناوچەیە چالاکییەکی دیکەیان دژی یەکینەیەکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

 

لە بەشێکی دیکەشدا ڕاگەیەندراوە: ڕۆژی ١٣ی مانگ هەر لەو ناوچانە چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو، لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکییانەدا سوپای تورک کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی ١٣ی مانگ لە گاباری سەربە شرناخ کشایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin