Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر کڵێسایەک لە پاکستان

2017-12-17 13:10:39



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر کڵێسایەک لە شاری کوێتەی پاکستان و لە ئەنجامیدا زیاتر لە پێنج کەس کوژران و ٢٠ کەسیش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ چوار هێرشکەر هێرشیان کردە سەر کڵێسای مێتۆدیستی شاری کوێتەی پاکستان، کە یەکێکیان توانی خۆی بگەیەنێتە ناو کڵێساکەوە و خۆی بتەقێنێتەوە.

 

لە کاتی هێرشەکەدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لەناو کڵێساکەدا سەرقاڵ بوون بە عبادەت.

 

ڕاگەیەندراوە، کە ژمارەیەک ژن و منداڵیش بوونەتە قوربانی ئەو هێرشە، هەروەها شەڕی سەخت لەنێوان هێرشکەرەکان و هێزەکانی ئاسایشی پاکستاندا ڕوویداوە.

 

تا ئێستا هیچ گروپ یان لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin