Smiley face
Smiley face
Smiley face

جڤاتی گشتیی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان دەستیپێکرد

2017-12-17 12:56:06



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەشتەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان بە بەشداربوونی سەدان نوێنەر لە باکوری کوردستان و تورکیاوە دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ لە پلازا هۆتێلی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، هەشتەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان دەستیپێکرد.

 

سەرپیل کەمالبای، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، لەیلا گوڤەن و بەدران ئوزتورک، هاوسەرۆکانی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات، چەند پەرلەمانتارێکی هەدەپە و نوێنەرانی دەیان پارتی و ڕێکخراوی دیکەی باکوری کوردستان و تورکیا لە کۆنگرەکەدا ئامادەن.

 

لە هۆڵی بەرێوەچوونی کۆنگرەکەدا پانکارد بە زمانەکانی کوردی، تورکی و ئەرمەنی هەڵواسراوە.

 

کۆنگرەکە پاش نمایشکردنی سینەفزیۆنێک لەبارەی هۆکارەکانی پێکهاتنی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان دەستیپێکرد.

 

چاوەڕواندەکرێت کە پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و سەباحەت تونجەل و هەروەها پەیامی پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەکەدا بخوێندرێتەوە.

 

لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا، کۆنگرەکە بە پێشکەشکردنی وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە بەردەوامە لە کارەکانی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin