Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕۆژی ئاڵای هەرێم بەرز ڕاگیرا

2017-12-17 12:16:20



ڕۆژنیوز – پەیامنێران

 

بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە، لە خوێندنگا و دامودەزگاکانی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵکرا.

 

١٧ی کانونی دووەمی هەموو ساڵێک ڕۆژی ئاڵای هەرێمی کوردستان-ە و بەو بۆنەیەشەوە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەناو خوێندنگا و دامودەزگا حکومییەکان-دا، مەراسیمی تایبەت بەڕێوەچوو و ئاڵای هەرێم هەڵکران.

 

لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاریی بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە.

 

ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری کوردستان لە مھاباد ھەڵکرا.

 

ناو بینای پەرلەمانی هەرێم

 

ئامادەیی فریشتەی کچان لە سلێمانی

 

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە هەڵەبجە

 

شارۆچکەی خانەقین

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin