Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیمنیکی: حکومەت مووچەی پلەدارەکانی پێشمەرگە پاشەکەوت دەکات

2017-12-17 12:02:26



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

جەعفەر ئیمنیکی، دڵنیایی دەداتە پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان، کە بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتەوە، تەنیا پلە دارەکان دەگرێتەوە.

 

ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان، جەعفەر ئینمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە لە بینای پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا.

 

ئیمنیکی، ڕەتیکردەوە، کە پەرلەمان پێشنیازی پاشەکەوتکردنی مووچەی پێشمەرگەی دابێت و وتی: حکومەت بڕیاری پاشەکەوتکردنی مووچەی داوە، بەڵام تەنھا پلەدارەکانی پێشمەرگە و ھێزەئەمنیەکانی تر دەگرێتەوە و مووچەی پیشمەرگە و ئاسایش دەستکاریی ناکرێت.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئەوەشی خستەڕوو، کە پەرلەمان و حکومەت بەنیازن بەیەکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی کێشەی دارایی ھەرێم چارەسەر بکەن، ئەویش بەئەنجامدانی چاکسازیی و ئێستاش حکومەت خەریکی نووسینی پرۆژەیاسایەکی ٣٠ ماددەیە و رەوانەی پەرلەمانی بکات.

 

لەبارەی ناوەڕۆکی پرۆژەکەوە، ئیمنیکی، وتی: بەپێی پرۆژەکە، کە حکومەت بەنیازە لەڕێگایەوە سیستمێکی دادپەروانە بێنێتەکایەوە، دەتواندرێت گرفتە داراییەکان چارەسەر بکرێن و داھاتیش زیادبکرێت، خەرجیەکانیش کەم بکرێنەوە، پرۆژەکەش بەپشت بەستن بەم داھاتەی ھەرێم ھەیەتی ئامادە کراوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin