Smiley face
Smiley face
Smiley face

کونسوڵی تورکیا و فەلاح مستەفا لە هەولێر کۆبوونەوە

2017-12-17 10:53:33



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە کاتێکدا سوپای تورک بەردەوامە لە بەزاندنی ئاسمان و زەوی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا و هاکان کەڕاچای کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کوبووەنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا حکومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقڵییەکانیان دەربڕیوەو هیچ باسێکی لە بۆردوومانەکانی تورکیا نەکردووە.

 

ئێوارەی دوێنێ، سایتی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم، هاکان کەڕاچای، سەردانی فەرمانگەکەیانی لە شاری هەولێر کردووە.

 

بەپێی هەواڵەکە، هاکان کەڕاچای کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، لەگەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کۆبووەتەوەو ڕایگەیاندووە، کە کار دەکەن بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمدا.

لە کۆبوونەوەکەدا فەلاح مستەفا ڕایگەیاندووە: خواستی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەردەوامیدان بە زیاتر پێشخستنی پەیوەندیە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ تورکیادا.

 

ئەمە سەردانە لە کاتێکدایە، لەم مانگەدا بۆ چەندین جار فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کردووەو، هاوکات چەند جارێک لە ڕێگەی سەربازیشەوە هاتوونەتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ هەڵوێستێکی هەرێم بەرامبەر تورکیا باسی لێوەنەکراوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin