Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هێرشێکی چەکدارانی تاڵیباندا ١١ پۆلیس و ١٥ چەکداری تاڵیبان کوژران

2017-12-17 10:38:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باشوری ئەفغانستان، زیاتر لە ١١ پۆلیسی ئەفغان  و ١٥ چەکداری تاڵیبان کوژران.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیسی پارێزگای هەلمەندی ئەفغانستان، چەکدارەکانی تاڵیبان شەوی ڕابردوو هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ناوەندی پۆلیسی ئەو پارێزگایە و شەڕێکی سەخت لە نێوانیاندا ڕوویداوە.

 

هەواڵێک کە لە ڕاگەیاندنەکانی ئەفغانستاندا بڵاوکراونەتەوە باس لە کوژرانی ١١ پۆلیس دەکەن، بەڵام وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەلمەند دەڵێت، کە لەو هێرشەدا ١٥ چەکداری تاڵیبان کوژراون، دوو پۆلیسیش کوژراون و سێ پۆلیسی دیکە برینداربوون.

 

پارێزگای هەلمەند کەوتووەتە باشوری ئەفغانستان، یەکێکە لە نائارامترین و ناسەقامگیرترین پارێزگاکانی ئەفغانستان.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin