Smiley face
Smiley face
Smiley face

هیومان ڕایتس وۆچ شکستی عێراقی ڕاگەیاند لە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی

2017-12-17 09:45:28



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای هەمواری باری کەسێتیی ڕەتکردەوە و ڕێگای نەدا کە ئەو پرۆژەیاسایە وەک یاسایەک پەسند بکرێت، هاوکات ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ شکستی عێراقی ڕاگەیاند لە پەسەندکردنی پرۆژەیاساکەدا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هیومان ڕایتس وۆچ، پاش هەوڵدانەکانی کۆمیتەی مافی ژنان لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژەیاسای هەمواری باری کەسێتیی، کە بە یاسایەکی دژەژن ناوزەد دەکرا، پەسند نەکرا.

 

پەرلەمانی عێراق پێشتر هەموارکردنەوەی ئەم یاسایەی وەکو پرەنسیپ پەسەند کردبوو، بەڵام دەنگی لە سەر نەدرابوو، ژمارەیەک لە ماددەکانی ئەو پرۆژەیاسیا ڕێگایان بەوە دەدا کە کچی کەمتر لە نۆ ساڵ لەلایەن دایک و باوکییەوە هاوسەرگیری پێبکرێت.

 

هەرچەند پرۆژەیاساکە بە هەوڵدانی کۆمیتەی مافی ژنان ڕەتکرایەوە، بەڵام هێشتاش ئەو ئەگەرە هەیە، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان فشار بخەنە سەر پەرلەمانتارانی دیکە بۆ ئەوەی پرۆژەیاساکە پەسندبکرێت، هیومان ڕایتس وۆچ خستوویەتە ڕوو، کە ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵدەدەن بە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە دەنگ کۆبکەنەوە بۆ خۆیان بۆ هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ٢٠١٨.

 

بەلقیس واللی، توێژەری یەکەمی تایبەت بە عێراق لە هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت: کۆمیتەی مافی ژنان لە پەرلەمانی عێراقدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا بۆ کۆمەڵگای عێراقی.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin