Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەبیانووی خراپیی سەرپۆش قژی منداڵانی سەرەتایی دەتاشرێت

2017-12-17 09:20:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مامۆستایانی سەر بە حکومەتی ئێران، لە خوێندنگایەکی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستیانداوەتە تاشینی قژی کچانی منداڵ، بەبیانووی ئەوەی سەرپۆشەکانیان تەواو نییە.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەڕێوەبەرانی سەربە حکومەتی خوێندنگای ئیسلام ئابادی شاری ورمێ، دەستیانکردووە بە تاشینی قژی ئەو کچە منداڵانەی سەرپۆشیان لە ڕوانگەی ئەو بەڕێوەبەرانەوە تەواو نییە.

 

دایکوباوکی ئەو منداڵانە نیگەرانن لە بارەی ئەم بابەتەوە، چونکە پێیانوایە ئەو کردەوەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی دەروونی لە منداڵەکانیاندا.

 

لە ئێران جگە لەوەی دانانی سەرپۆش بۆ ژنان زۆرەملییەوە و بۆ ئەوەش پۆلیسی تایبەت دامەزرێندراوە لە سەر شەقامەکان، منداڵانیش ناچار دەکرێن سەریان داپۆشن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە سەرداپۆشینی کچان بەگوێرەی شەرعی ئیسلام لە تەمەنی پێگەیشتنیانەوە دەستپێدەکات، بەڵام حکومەتی ئێران کچان لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە ناچاردەکات کە سەریان داپۆشن، ئەگەریش سەرپۆشەکانیان وەک ئەو جۆرە نەبێت کە دیاریکراوە، سزایان دەدات و قژیان دەتاشێت.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin