Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەرکوک، هێرش کرایە سەر بارەگای بەرەی تورکمانیی و بازگەی دژەتیرۆر

2017-12-16 22:47:22



ڕۆژنیوز – هاوار ستار

 

لە شاری کەرکوک چەند کەسێکی نەناسراو ئاڕپیجییەک و چەند فیشەکێک-یان بە ئاڕاستەی بارەگای بەرەی تورکمانی-دا تەقاند و هەڵهاتن، بازگەیەکی دژە تیرۆری عێراق-یش هێرشی کرایە سەر.

 

ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ خولەک، چەند چەکدارێک، کە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەزاندراوە کێن، ئاڕپیجیییەک و چەند فیشەکێک-یان ئاڕاستەی بارەگای بەرەی تورکمانیی کرد لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک و دواتر هەڵهاتن.

 

پاشان لە نزیک فولکەی گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقە لە ئوتومبێلی هەڵهاتووەکان کرا، بەڵام توانیان خۆیان لە دەست هێزە ئەمنییەکان ڕزگار بکەن.

 

لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمشەو هێرش کراوەتە سەر بازگەیەکی دژەتیرۆری عێراقی لە مەفرەقی لەیلان - تازە و شەڕی دوور بەدوور هەبووە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەو دوو هێرشە زیانی گیانیی لێنەکەتووەوەتەوە، تەنیا زیانی مادیی بەر بارەگای بەرەی تورکمانیی کەوتووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin