Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەوەی نوێ: دەستبردن بۆ مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ هێڵی سورە 

2017-12-16 18:28:49



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دەستبردن بۆ مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ هێڵی سورە و کاردانەوەی گەورەی بەدوادا دەبێت، دەشڵێت:"شەرمە سەرەڕای شکستی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و برینداریی هەستی پیشمەرگە، مووچەیان ببڕن".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەسەر دەنگۆی پاشەکەوتکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ، ڕاگەیەندراوێکی بەناونیشانی "دەستبردن بۆ مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ هێڵی سورە و کاردانەوەی گەورەی بەدوادا دەبێت" بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ-دا، هاتووە:"ئەگەر پێشتر حکومەتی هەرێم کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ چوبێتە سەر، ئەوا جگە لەوەی کە ئێستا نەوەی نوێ لە هەوڵدایە تاوەکو ئەو کێشەیە بگەێنێتە هێزە نێودەوڵەتی و عێراقییەکان و بەدوای چارەسەری ڕاستەقینەدا دەگەرێت، بەڵام نابێت ڕێگا بدرێت ئەوانەی کە چەند ساڵە گیانیان بەخت دەکەن و شەڕ دەکەن و ماڵ و منداڵیان جێهێشتووە و ئێوە و ئێمە دەپارێزن، ئێستا یاری بە قووتی ژیانیان بکرێت، لەکاتێکدا کە  خودی مووچەکانیان کەمە و لە ئاستی بژێویاندا نییە".

 

ئەوەش هاتووە:"لە ئێستادا کە پێتان وایە ئیشتان پێیان نەماوە، مووچەیان کەمتر دەکەنەوە، کە ئەمە بەڕاستی داماڵینی بەها ڕەوشتییەکانە لە بەها مرۆییەکان، کە شەرمە سەرەرای شکستی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و برینداریی هەستی پیشمەرگە، مووچەیان ببڕن، لەکاتێکدا دڵنیاین کە بودجە بەشی ئەوە هەیە کە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا بدەن".

 

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا، نەوەی نوێ دەشڵێت:"هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ گۆڕانکاریی گەورە، چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین و دابنیشین لە ماڵەوە و بینەری مەرگی هێواشی یەک بە یەکمان بین،  بۆیە پێویستە کە هەمووان دەست لە نێو دەستی یەک لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕژێینە سەر شەقامەکان و وەڵامی توندمان هەبێت بۆ ئەوانەی کە هەرێمی کوردستانیان بەمڕۆ گەیاند".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin