ڕۆژنیوز – هاوڕێ کرێکار
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق ویستویانە بێنە قەرەبڵاخ، بەڵام ڕێگەمان پێ نەدان.
بەپێی لێدوانێکی عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە گروپێکی ناو چەکدارانی حەشدی شەعبی-یە، هەوڵیان داوە بێنە سنووری گەرمیان.
عەلی جەمال قەدوری، بۆ ڕۆژنیوز وتیشی:"چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق داوایان کردووە، کە ڕێگەیان پێ بدرێت بێنە گوندی قەرەبڵاخ-ی شارەدێی کۆکسی سەر بە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان، بەڵام پۆلیسی گەرمیان ڕێگەی پێنەداون، بۆیە ئەوانێش گەڕاونەتەوە.
پۆلیسی گەرمیان، وتیشی: ئەو چەکدارانە لە شارۆچکەی گوڵاڵە-ەوە هاتوون بۆ بازنەی نەقشبەندی ئەو بازنەیەش دەکەوێتە سێ ڕیانی قەرەتەپە و گوڵاڵە و کەلار، کە پۆلیسی گەرمیان و سوپای عێراقی لێیە.
ش.ف