Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2017-12-16 14:57:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا چەند زانیارییەکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٤ی مانگ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە کاتژمێر ٠٩:٠٠-وە بۆ ١٠:٠٠ی شەو ناوچەی کونیشکی سەربە زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانکرد، هەر ئەو ڕۆژە فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی سنینی سەربە خنێرێیان بۆردومانکرد.

 

ڕاشیگەیاند: دوێنێش کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی قەلا توکان-ی سەربە بناری قەندیلیان بۆردومانکرد.

 

دەربارەی زیانە گیانی و ماددییەکان، هەپەگە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.


 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin