Smiley face
Smiley face
Smiley face

کچانی چل کەزی دەنگە ونبووەکانی بادینان زیندوو دەکەنەوە

2017-12-16 14:07:40



ڕۆژنیوز ـ سەمیرا شەهابی

 

گروپی کچانی چل کەزی، بە ژەنینی دەف و گۆرانیی وتن، دەنگە ڕەسەنەکان زیندوو دەکەنەوە و دەیانەوێت ببنە پشتیوانییەک بۆ بیستنی دەنگی ژنانی بادینان.

 

گروپی دەفژەنی کچانی چل کەزی، کە لە شاری دهۆک ـەوە هاتبوون بۆ شاری سلێمانی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ لە پارکی نالی شاری سلێمانی  بە هاکاریی ڕێکخراوی pdo بە دەف ژەنین و وتنەوەی گۆرانییەکانی ئایشە شان، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

 

 

چالاکیی ئەو گروپە دەف ژەنە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانە.

 

ڤیان مایی سەرپەرشتیاری گروپی چل کەزی و دەرهێنەری سینەما، ئامانجی چالاکییەکەیانی بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو و وتی: بە ئامانجی ئازادیی مرۆڤ، ئازادیی ژن و کلتور و وپاراستنی ڕاستینەی ژن، ئەم چالاکییەمان ئەنجامدا.

 

 

ڤیان، وتیشی:"دەمانەوێت پشتیوانیی لەو ژنانەی بادینان بکەین، کە لە دەرکەوتنیان لەناو کۆمەڵگا دەترسن و  بەشدارییان پێبکەین لە پێشخستنی هونەر و زیندووکردنەوەی گۆرانییە ڕەسەنەکانی ناو کۆمەڵی کوردەواریی و بەتایبەت دەنگی ژنە گۆرانیبێژە ڕەسەنە ونبووەکان".

 

 لەناو چالاکییەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە کە هەموو ژنان به پاڵپشتیکردنی یەکتر لە داهاتوودا و لەناو کوردستاندا دەبنە ڕێگاخۆشکەر بۆ ژنانی دیکە لە هەرشوێنێک بێت.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin