Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێتە سیدەکان

2017-12-16 13:11:42



ڕۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم

 

بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان ئاشکرایدەکات، کە "سوپای تورکیا لە دوای تۆپبارانکردنی ناوچەکانی سیدەکان، هێزی زیاتری لە سنورەکەدا جێگیرکردووە"، دەشڵێت: ئێمه‌ سه‌رووی خۆمان لە هاتنی ئەو هێزەوە ئاگادارکردووەته‌وه‌.

 

چەند ڕۆژێکە سوپای تورک له‌ سنووری شاره‌دێی سیده‌کانی شارۆچکه‌ی سۆران-ی پارێزگای هه‌ولێر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە و گەریلاکانی هەپەگەش وەڵامیان دەدەنەوە.

 

ئیحسان چه‌له‌بی، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌کان به‌ رۆژنیوزی وت:"پێکدادانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا لە سنوورەکە بەردەوامیی هەیە".

 

ئیحسان چەلەبی، وتیشی:"دوای ئه‌وه‌ی له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری به‌رمیزه‌ی کرد له‌ هه‌مان شه‌ویشدا به‌چه‌ند هەلیکۆپته‌رێک ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی له‌ گه‌لی ڕه‌ش و به‌رزایه‌کانی به‌رمیزه‌ جێگیرکرد".

 

بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان، ئاشکراشیکرد:"دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ تۆپخانه‌کانی تورکیا تۆپبارانی سیده‌کانیان کرد، شەوەکەی هێزێکی زیاتری هێناوه‌ته‌ هه‌مان شوێن، به‌ڵام هێزه‌که‌ تائێستا هیچ جموجوڵیان نه‌بووه‌".

 

ناوبراو، وتیشی:"هاتنی ئه‌و هێزه‌ و زیاتربوونی پێکدادانه‌کانیش دۆخی سنوری سیده‌کانی ئاڵۆزترکردووه‌، ئێمه‌ له‌ باره‌ی هاتنی ئه‌و هێزه‌ سه‌روو خۆمان ئاگادارکردووەته‌وه‌".

 

لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، ئیحسان چەلەبی، وتی:"هیچ زیانی گیانی و ماددیی نه‌بووه‌".

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەو هێزەی سوپای تورک، لە به‌رزاییه‌کانی به‌رمیزه‌ و گه‌لی ره‌ش و ته‌کین تاشانه‌شان له‌ سنوری ئیداره‌ی شاره‌دێی سیده‌کان جێگیربوون و ١٠ کیلۆمه‌تر سنووری هه‌رێمی کوردستان-یان بەزاندووە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin