Smiley face
Smiley face
Smiley face

نزیکەی ساڵێکە ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆتایی ھاتووە

2017-12-16 12:37:45



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

نزیکەی ساڵێکە ماوەی یاسایی پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆتایی هاتووە و دەستەکەش داوای لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کردووە بەئەرکی خۆی ھەڵبستێت و ئەم پرسە چارەسەر بکات.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان، کە لای زیاپەترۆس-ە، ماوەی یاسایی تەواوبووە.

 

سەبارەت بە هۆکاری مانەوەی سەرۆکی دەستە لە پۆستەکەیدا، تاڤگە عومەر، بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆر کارەکانی ئەنجام نەدەدا، ئەمە ڕەنگدانەوەی لەسەر کارەکانی ئێمە دروست کردبوو، چونکە سەرۆکی دەستە دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێ بدرێت.

 

تاڤگە عومەر

 

تاڤگە، وتیشی: دوای ئەوەی پەرلەمان دەستی بە کارەکانیی کردەوە، نوسراوی فەرمیمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوەی ئەم بۆشاییە یاساییە چارەسەربکەن و بەئەرکی خۆی ھەڵبستن.

 

پۆستی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەیاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٠ دەبێ لەلایەن پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان متمانەی پێبدرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin