Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا، دادگا بڕیاری ئازادکردنی حەوت چەتەی داعشی دەرکرد

2017-12-16 11:07:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


دادگای تورک حەوت چەتەی داعشی بێبەری کرد لە تاوان و ئازادی کردن، لە کاتێکدا تۆمەتباربوون بە بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژی ڕەینای ئەستەنبوڵ کە ٣٩ کەس لە ئەنجامیدا کوژرابوون.


دوێنێ دانیشتنی دادگایکردنی حەوت تۆمەتباری کۆمەڵکوژیی ڕەینا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو و دادگای تورک بڕیاری ئازادکردنی ئەو حەوت چەتەیەی داعشی دەرکرد.


شەوی سەری ساڵی ٢٠١٧، چەتەکانی داعش هێرشێکیان کردە سەر یانەی شەوانی ڕەینا لە ئەستەنبوڵ، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا ٣٩ هاوڵاتی کوژران و ٧٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.


ژمارەیەک لە چەتەکانی داعش پاش ئەو کۆمەڵکوژییە دەستگیرکران، لە ئەنجامی دادگاییکردنی دوێنێی حەوت لەو چەتانە، دادگای تورک بڕیاری ئازادکردنی هەر حەوتیانی دەرکرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin