Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەینی تووڕەیی فەلەستینییەکان چوار کوژراو و ٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە

2017-12-16 10:44:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی خەڵکی فەلەستین، کە بە "هەینی تووڕەیی" ناوزەندیان کرد، چوار هاوڵاتی فەلەستینی کوژران و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


دوێنێ پاش نوێژی جومعە لە سەرتاسەری غەزە خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی بڕیاری بە پایتەخت ناساندنی قودس بۆ ئیسرائیل لەلایە ترامپەوە.


هەزاران هاوڵاتی فەلەستینی دوێنێ پاش نوێژی جومعە لە مسجد الاقصی-ی قودس دەستیان کرد بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بە وتنەوەی دروشم جەختیان کردەوە سەر شوناسی عەرەبیی قودس.


هێزە ئیسرائیلییەکان بە چەک و بە سەگە تایبەتەکانی پۆلیسەوە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و توندوتیژییان دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدا.


یەکێک لەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە، کەم ئەندامێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی ئیبراهیم ئەبو سورەیا بوو، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازە ئیسرائیلییەکان کوژرا.


بەڕێوەبەرانی خۆبەڕێوەبەریی فەلەستیتن ڕایانگەیاندووە، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پۆلیس و سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خۆپیشاندەران چوار هاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin