Smiley face
Smiley face
Smiley face

جارێکی دیکە داواکاریی بینینی ئۆجالان ڕەتکرایەوە

2017-12-15 17:35:09



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

جارێکی دیکە داواکاریی بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ سەردانی دوورگەی ئیمراڵی و بینینی ئۆجالان، لە لایەن دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیاوە ڕەتکرایەوە.

 

ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو، بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، سەردانی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا-یان کرد، بەمەسەتی داواکاریی بینینی سەردانیکردنی ئۆجالان.

 

ڕاگەیەندرا، کە جارێکی دیکە داواکاریی بنەماڵەی ئۆجالان، بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی و بینینی عەبدوڵا ئۆجالان، لە لایەن دادگای کۆماریی بۆرسا-وە، بەبیانووی 'سنوورداکردنی مافی بینینی زیندانیان' ڕەتکراوەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin